جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌سپاكی له په‌رله‌مانی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، له‌چوارچێوه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و موڵكی شاسوار عه‌بدولواحێددا ده‌گیرێ.
شاسوار عه‌بدولواحێد زیاتر له 60 ملیار دینار قه‌رزاره، جگه له‌وه‌ی مافی سه‌تان هاووڵاتیی به‌هۆی پڕۆژه‌ی چاڤی لانده‌وه خواردووه. ئێسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه سه‌رقاڵی وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانییه‌تی داوا كراوه كه شاسوار پابه‌ند بێت و قه‌رزه‌كانی بداته‌وه، ئه‌گینا به بڕیاری دادگا ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و موڵكه‌كه‌یدا ده‌گیرێ
ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌شتی تشرینی دووه‌م، سه‌عید هەركی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌سپاكی له په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند، حكوومه‌ت بڕیاریداوه قه‌رزه‌كانی خۆی له شاسوار عه‌بدلواحێد به سیفه‌تی بازرگان وه‌ربگرێته‌وه كه له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو بۆ پڕۆژه‌كانی له حكوومه‌ت وه‌ریگرتبوو، به‌ڵام تا ئێسته قه‌رزه‌كانی نه‌داوه‌ته‌وه و ئاماده‌نه‌بوو پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی بێت.
روونیشی كرده‌وه كه سه‌ره‌تا ئاگه‌داركردنه‌وه ده‌درێته شاسوار بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان بداته‌وه، ئه‌گه‌ر پابه‌ندنه‌بوو به دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی و به‌ده‌م ئاگه‌داركردنه‌وه‌كه نه‌هات، ئه‌وكات حكوومه‌ت رێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر ده‌گرێته‌به‌ر ئه‌ویش به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و موڵك و ماڵه‌ی هه‌یه‌تی.
دووپاتی له‌وه كرده‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه قه‌رزاری حكوومه‌تن پابه‌ند ده‌كرێن به دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان، چونكه حكوومه‌ت پێویستی به‌وه‌یه له رووی داراییه‌وه دۆخی باشبێت و پاره‌یه‌كی زیاتر له به‌رده‌ستبێت، ئه‌و پاره‌یه‌ش كه به‌قه‌رزدراوه موڵكی گشتییه‌و حكوومه‌ت له خزمه‌تی هاووڵاتییان و پرۆژه به‌كاری ده‌هێنێته‌وه.
بەشەکان
کوردستان