لیژنەیەک بە سەرپەرشتی شێخ جەعفەر بۆ سەندنەوەی موڵک و ماڵی لاهور پێکهێنرا


 دوای ئەوەی هاوسەرۆکی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی، پاڵپشت بە مەکتەبی سیاسی بڕیاریدا لاهور جەنگی، هاوسەرۆکی خۆی و سێ ئەندامی سەرکردایەتی تر دەربکات. مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە لیژنەیەک بۆ وەرگرتنەوەی موڵک و سامانی یەکێتی لە لاهور جەنگی پێکدەهێنێ.

بەپێی زانیارییەکان، لیژنەکە لە چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و دارایی یەکێتی پێکهاتووە و جەعفەر شێخ موستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە سەرۆکایەتی دەکات.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو لیژنەیە لە موڵک و ماڵی براکانی لاهور جەنگی و کەسە نزیکەکانی دەکۆڵنەوە و ئەوانەی لاهور بە (نایاسایی) پێیداون لێیان وەردەگرنەوە.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال