یەكێك لە كادرە دیارەكانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە كەركووك دوای 30 ساڵ كاركردنی لەگەڵ حزبەكە، دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە حزبەكە راگەیاند و ئاماژەی دا كە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە خزمەتمان كرد و تەمەنێكمان پێ بەخشی، ئەمڕۆش بە قەناعەت و تێگەیشتنی خۆمەوە دەستلەكاردەكێشمەوە.
ئەمڕۆ هەینی 17ی نۆڤێمبەری 2023 "عەدنان سەید" كادری دیار و پێشكەوتووی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان نامەیەكی بۆ رای گشتی بڵاو كردووەتەوە و لە نامەكەدا هاتووە، بۆ ڕای گشتی پێم خۆش بوو پێتان ڕابگهیەنم دوای نزیكه‌ی 30 ساڵ خزمه‌تكردن له ناو یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی خۆم ڕاده‌گه‌یه‌نم.
لەبارەی هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەی روونی كردووەتەوە، ڕۆژانێك به قه‌ناعه‌ته‌وه بریارماندا وێستگەی خزمه‌تمان له ناو یه‌كگرتوو ده‌ست پێ بكەین، به‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه خزمه‌تمان كرد و تەمەنێكمان پێی بەخشی، ئه‌مڕۆیش كه دەستلەكاركێشانەوەی خۆم ڕاده‌گه‌یه‌نم هه‌ر به قاناعهت و تێگه‌یشتنی خۆمه‌وه ئه‌م بڕیاره‌م داوه.
بۆیە لەمڕۆ به دواوه، به‌نده هیچ پێوەندییەكم به‌م حزبە نەماوە "لە كۆتایی نامەكەی عەدنان سەید" وا هاتووە.
یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان حزبێكی ئیسلامیی سونە مەزەوە و لە هەرێمی كوردستان لە ساڵی 1994 لەلایەن سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدینەوە دامەزرێندراوە.