حەسەن عەلەوی ئێوە بە کەڵکی دەولەتی کوردی نایەن ئێوە بەس بەکەڵکی بەخێوکردنی ئاژەلەکان دێن ئێوە نابنە دووبەی


 حەسەن عەلەویی گه‌وره‌ ڕوناکبیری عێراق ده‌ڵێت: به‌ كوردم وت

تێبگەن ئێوە نابنە دوبەی، دوبەی بە کەڵکی ئێوە نایەت، مۆبایل و مۆڵتان بۆ چییە، داهاتووی ئێوە مەڕو بزن‌و گەنم‌و جۆو کشتوکاڵە، خوا هەموو شتێکی بە ئێوە داوە.

پێموتن (٥٠٠) ساڵ بەسەر جەنگی چاڵدێراندا تێپەریوە، بەڵام چاڵدێران هەر ماوە و کەچی ئێوە خەوتوون و قاچەکانتان هێشتا بەبەر خۆرەوەیە، هەر خەریکی حیزبایەتی و ناوچەگەریین بۆچی بەسەر هەولێرو سلێمانیدا، دابەشبوون؟ بۆ ئه‌وه‌نده‌ په‌رته‌وازه‌ن؟

ئێوه‌ (٥٠٠) ساڵ دواکەوتن لە دروستکردنی دەوڵەت کاتێک عوسمانی رووخا ئێوە لەکوێ بوون؟

ئەی ساڵی ١٩٩١؟ ئەی لە ٢٠٠٣ کە عێراق ڕووخا ئێوە له‌كوێ بوون؟

ئێوە دەوڵەتتان دەدەنێ، بەڵام خۆتانی لێی ئەدزنەوە! 

کورد بە دۆخی ڕەتکردنەوەی یەكتڕ رازییە و گرێی مێژووی بۆ ناکرێتەوە؛ ئێوە دوای ١٩٩١ دەسەڵاتتان دروستکرد نەک دەوڵەت، ئەوە هەڵەی ئێوە بوو، جارێکی تریش دووبارەتان کردەوە، دەسەڵاتیش بەبێ دەوڵەت وەک شێری برسی وایە، دەسەڵاتێکی ئاوا هەموو شتێ دەخوات و لووشی دەدات، وەک هەموو ششتان لولدا، بۆیە دەسەڵاتی کوردی خۆی دەوڵەتی کوردی خوارد!!!

أحدث أقدم

نموذج الاتصال