مەسرور بارزانی و وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە بەحرێن کۆبونەوە


 

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەمریکا کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ شەممە 20ی تشرینی دووەمی 2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری مەنامەی پایتەختی بەحرەین، لەگەڵ لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، بە رێز و پێزانینەوە ئاماژەی بە رۆڵ و پێگەی کاریگەری سەرۆک مەسعود بارزانی کرد لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا و جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، هاوبەش و هاوپەیمانێکی گرنگی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا و دووپاتیشی کردەوە کە ئەمریکا، بەردەوام دەبێت لە پشتگيریکردنی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی هێزی پێشمەرگە لە رووبەڕووبوونەوەی داعش. 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سوپاسی پشتیوانیی 
بەردەوامی ئەمریکای کرد و جەختیشی لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی و هەبوونی هەماهەنگیی ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کردەوە.

دایەلۆگی ستراتیجی ئەمریکا و عێراق و گرنگیی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال