پەکەکە کچێکی 13ساڵانی شاری کۆیە ڕفاندووە


 

پەکەکە کچە ١٣ ساڵانەکەی کۆیەی ڕفاندووە و بە پارە ئازادی کردوە

لەماوەی چەند رۆژی رابردوو كچێكی تەمەن 13 ساڵ لە قەزای كۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر، بەناوی شەیما محەمەد لەماڵەوە دیارنەما، دوای هەوڵی گەڕانی زۆر لە لایەن کەسوکاری و پۆلیسەوە هیچ چارەنوسێکی نەبوو، دواتر دەکەوت لەلایەن رێکخراوەکانی سەر بەپەکەکە هەوڵی ڕفاندنی بۆ قەندیل دراوە و چەند کەسێکی سەر بە پەکەکە بردویانە، بەڵام دواتر بە پێدانی پارە بە کەسانی سەر بەپەکەکە ئازادکراوە بەو مەرجەی کەسوکارەکەی هیچ سکاڵایەکیش تۆمار نەکەن.

جێی باسە پەکەکە ساڵانە دەیان مێردمنداڵ لە سنووری زۆنی سەوز دەڕفێنێت و ئیستغلالی عەقڵ و تەمەنەکەیان دەکات، هەموویان بەرەو قەندیل دەبرێن کچە جوانەکان دەکرێن بە پاسەوانی بەرپرسەکانیان و ئەوانەشی بەرچاونین دەخرێنە ڕیزی شەڕڤانانەوە.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال