بەرپرسێكی پارتی: پەكەكە ئارەزووی لێ بێت بە 48 سەعات سلێمانی كۆنتڕۆڵ دەكات
كارگێڕی لقی 11ی پارتی دیموكراتی كوردستان له ڕانیە ئاماژه به‌وه ده‌كات، چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) دابه‌زیونه‌ته نێو شاری ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و لە سنووری ئیدارەكەشدا بازگەیان داناوە و لێپرسینەوە لە خەڵك دەكەن.
شێخ حه‌سه‌ن شێخ ره‌زا، كارگێڕی لقی 11ی پارتی لە ڕانیە، بۆ (باس‌نیوز) گوتی: "په‌كه‌كه له سنووری ڕانیە و پشده‌ر و قه‌ڵادزێ باره‌گایان زۆره، زۆر جار خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئه‌و ناوچانه به‌هۆی ئه‌وانه‌وه بوونەتە ئامانجی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، له كورته‌ك حەفت كه‌سی مه‌ده‌نی به‌هۆی چالاكیی ئه‌وانه‌وه لێیان درا و شه‌هید بوون، له‌نێو شاری ڕانیە، په‌كه‌كه ده‌ستی به رێكخستن و سه‌ردانی ماڵان كردووە، باره‌گاشیان له‌ژێر ناوی حزبی دیكه كردووه‌ته‌وه و چالاكیی تێدا ده‌كه‌ن، رۆژانه په‌كه‌كه له چوارقوڕنه و ڕانیە سه‌ردانی ماڵان ده‌كه‌ن و خه‌ڵك كۆ ده‌كه‌نه‌وه و ده‌یانخەنە نێو رێكخستنەكانی خۆیانەوە، به‌شێك له رێكخستنه‌كان خه‌ڵكی راپه‌ڕینن، جگە لەوەی له سووریا و توركیاشه‌وه خەڵكیان هێناوە و لێرە كاریان لەگەڵ دەكەن.“
ئەو بەرپرسە پارتی ئەوەشی ئاشكرا كرد، له سنووری بۆڵێ و ره‌زگه و ماره‌دوو، كه ناوچه‌ی ناوده‌شتن، له‌وێ به ئاشكرا چه‌كداریان هه‌یه و هاتوچۆ ده‌كه‌ن، ”دوێنێ به درۆن له ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نی درا، بەهۆی چالاكیی په‌كه‌كه له‌و سنووره، لە كورته‌ك بازگه‌یان هه‌یه و له‌وێ لێت دەپرسنەوە كە بۆ كوێ ده‌چی؟ پێت دەڵێن ناوی ئەو ماڵەمان پێ بدە كە بۆی دەچیت، ته‌له‌فۆن بۆ ماڵه‌كه بكرێت ئینجا رێگای ده‌ده‌ن تێپەڕ بێت. بۆڵێ سه‌ر به ئیداره‌ی راپه‌ڕینه.“
شێخ حەسەن پێیوایە: ”ئێستا په‌كه‌كه حوكمی ئه‌و ناوچه دەكات، ئاره‌زووی لێ بێت لە ماوەی 48 سەعاتدا سلێمانی كۆنتڕۆڵ ده‌كات، چونكە له‌ناو شاره‌كان هێز و رێكخستنی هه‌یه.“
كارگێڕی لقی 11ی پارتی راشیگه‌یاند: ”چوارده‌وره‌ی ڕانیە پڕە لە په‌كه‌كه، ئێستا لەنێو شاره‌كانیش به چڕی كاری رێكخستن ده‌كه‌ن، خه‌ڵكی گونده‌كانیش لە بوونی په‌كه‌كه ناڕازین، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتیان نییه.“