پایزی 1975 مسته‌فا بارزانی له ڕێگه‌ی فه‌ڕه‌نسۆ هه‌ریریه‌وه ئاگاداری (عهلیكۆو سه‌ید عەبدوڵڵا) ده‌كات كه ئه‌گه‌ر بۆیان ده‌كرێت له سه‌ره‌تای به‌هار كه دونیا خۆش بوو چه‌ند كه‌سێك ئاماده بكه‌ن ده‌ست به چالاكی پارتیزانی بكه‌ن.پاش گه‌یشتنی په‌یامه‌كه‌ی مسته‌فا بارزانی كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌ی دلێر كه ژماره‌یان 22 پێشمه‌رگه ده‌بێت، له ڕۆژی 25/5/1976 به‌ڕێ ده‌كه‌ون بۆ شاخ، له شه‌وی 25 له‌سه‌ر 26/5/1976 له قه‌ندیل له زینی گهزگهكی ده‌كه‌ونه كه‌مینی ڕژێم، چه‌ند سه‌ربازێكی ڕژێم ده‌كوژن، هاوكات (سه‌ید عه‌بدولڵا) كه سه‌رپه‌رشتی ئه‌و گروپه پێشمه‌رگه‌یه ده‌كات شه‌هید ده‌بێت,دوو پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش بریندار ده‌بن. ئه‌مه یه‌كه‌مین چالاكی پێشمه‌رگه بوو پاش نسكۆی شۆڕی ئهیلوول، ئه‌م چالاكییه‌ی پێشمه‌رگه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێكهوتهوه، هه‌وڵدرا بگه‌یه‌ندرێته ناوه‌نده هه‌واڵییه‌كانی دونیا كه شۆڕشی كورد ده‌ستی پێكردۆته‌وه
سەرۆک بارزانی لە بەرگی چوارەمی کتێبی بارزانی و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد باسی یەکەم تەقەی شۆڕشی گوڵان دەکات و دەڵێت: