سبەی سوودانی بەر لەوەی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی 9 دەدات
ئەم هەفتەیە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لە خەرجکردنی مووچەی مانگی 9ـی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات.
بەهۆی ئەوەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی سێ شەممە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ سبەی دووشەممە پێشخراوە و تێیدا سوودانی بڕیار لە خەرجکردنی مووچەی مانگی 9 دەدات.
دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران سوودانی گەشتە دوو ڕۆژییەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کوردستان کۆدەبێتەوە و چەند بابەت تاوتێ دەکەن، ئەوانیش: ئەو بەربەستانەی کە لە بەردەم مووچەی مانگەکانی داهاتوو ماون، ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و داواکارییەکانی کورد لە حکومەتی عێراق.
