میسال ئالوسی: سیاسەتمەداری عێراق

سیاسەتمەدار و سەرۆكی حزبی ئوممەی عێراقی ڕایدەگەیەنێت، پارتی دیموکراتی کوردستان لەم هەڵبژاردنەدا گەورەترین سەرکەوتنی تۆمار کردووە و زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگی بەدەست هێناوە، بەمەش سەرجەم ئەو پیلانانەی کە بە ئامانجی لاوازکردنی پارتی داڕێژرابوون، شکستیان هێناوە و پووچەڵ کراونەتەوە.

میسال ئالوسی، سیاسەتمەداری عێراقی لە تۆڕی (ئێكس) بڵاوی كردەوە، لە عێراق و وڵاتانی ناوچەکەدا، لە سەردەمی بارزانیی نەمرەوە تاوەکوو سەردەمی سەرۆک بارزانی، هەوڵێکی زۆر دراوە و پیلان داڕێژراوە بۆ ڕێگریکردن لە سەرکەوتنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و نەهێشتنی گەیشتنی کورد بە ئامانجەکانی.

ئالوسی دەشڵێت: "پارتی بە سەرۆکایەتیی سەرۆک بارزانی و بە پشتگیریی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە هەموو شار و شارۆچکەکان، بەردەوام بووە لە سەرکەوتنەکانی. پارتی لە مێژووی خۆیدا یەکجاریش سازشی لەسەر مافی گەلی کورد نەکردووە، لە هەر بارودۆخێکدا بێت."

سیاسەتمەدارە دیارەکەی عێراق دووپاتیشی کردەوە کە هەموو ڕێگاکان بۆ لاوازکردنی پارتی و هەرێمی کوردستان بەکار‌هێنراون، بەڵام هیچ کامیان سەرکەوتوو نەبوون. لە کۆتاییدا جەختی کردەوە کە "ئەوەی سەرکەوتووە، پارتی دیموکراتی کوردستان و خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون."


أحدث أقدم

نموذج الاتصال