له یادى پیرۆزى شۆڕشى 26ـی گوڵاندا، به رێز و شكۆوه شه‌هیدانى نه‌مر و ئه‌و قاره‌مانانه به بیر ده‌هێنینه‌وه، كه له‌و رۆژگاره سه‌خت و ئاڵۆزه‌دا بڵێسه‌ى هه‌ستانه‌وه و داگیرسانه‌وه‌ى چراى شۆڕش بوون و دووباره ئومێد و هیواى ئازادییان له دڵى گه‌لى كوردستاندا زیندووكرده‌وه.
شۆڕشى گوڵان وه‌ك درێژه‌پێده‌رى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلوول به رابه‌رایه‌تیى بارزانیى نه‌مر، سه‌لمێنه‌رى ئه‌و راستییه بوو، كه هیچ هێز و پیلانێك هه‌ر چه‌نده گه‌وره بن، ناتوانن ئیراده‌ى گه‌لى كوردستان بۆ ئازادى بشكێنن. بۆیه به‌وپه‌ڕى ئاماده‌یى بۆ قوربانیدان، گه‌لى كوردستان له شۆڕشى گوڵاندا دووباره هه‌ستایه‌وه سه‌رپێ تا له راپه‌ڕینى ئازارى 1991دا به هه‌موو هێز و پێكهاته‌كانییه‌وه تاجى سه‌ركه‌وتنى له‌سه‌رنا.
با یادى شۆڕشى گوڵان بكه‌ینه هه‌وێنى یه‌كڕیزى و ته‌بایى هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان، پێكه‌وه كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنى سه‌ختییه‌كان بكه‌ین، تا بتوانین فیدراڵى و ده‌ستكه‌وت و مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بپارێزین و به‌ره‌و داهاتوویه‌كى باشتر هه‌نگاو بنێین.
به‌رز و شكۆدار بێت یادى شۆڕشى گوڵان. دروود بۆ گیانى پاكى شه‌هیدان و سڵاو له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى كوردستان.
نێچیرڤان بارزانى
2023/5/26