پێشەوا هەورامانی:حزبێک شاری سلێمانی خنکاندووە


 

درێغ بۆ سلێمانی


ئەو عەلوەیەی کە لەسلێمانی ئەمڕۆ کرایەوە،بەپێی نووسراوێکی وەزیری بازرگانی شوێنەکەی گونجاو نییە،وە لەڕووی تەندروستییەوە گونجاو نییە چوونکە نزیکە لەکارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجە،بەڵام وابزانم هێزی پشک گەورەترە لە تەندروستی خەڵک!


ئەگەر مەقسەد خزمەتی شارەیە بریا شوێنێکی بۆ دیاریکرابا کە گونجاوو سەلامەت بووایە لەڕووی تەندروستییەوە.


چەندین وەزیر هەن قسەیان لەسلێمانییەوە دەشکێت و بڕیارەکانییان پێشێل دەکرێن و لەلایەن دەسەڵاتی حزبییەوە بێهێزکراون، بەڵام ناتوانن ئەمە بەدەنگی بەرز بۆ خەڵک ڕوونبکەنەوەو بەجورئەتەوە پەنجە ناخەنە سەر برینەکان و تۆپەکە هەڵ دەدەنەوە باوەشی پارتی و حکوومەت.


سلێمانی ئێستا بەهۆی دزینی داهاتەکەی،بەهۆی دەستبردن بۆ پارەی منداڵانی بێ سەرپەرشت،بەهۆی بردنی پارەی مامۆستاو ئاسایش،بەهۆی تاپۆکردنی زەوییەکانی لەسەر حزب،بەهۆی داواکردنی پشک و پارەی پێشەکی و ڕەشووە بۆ دارایی حزب،بەهۆی فرۆشتنی گردو باخچەو شاخ و دارو دیواری،بەخراپترین ساتی مێژوویی خۆیدا تێدەپەڕێت،حزبێک ئەم شارەی خنکاندووەو دەستی خستۆتە قوڕ قوڕاگەی و خەریکە لەناو زبڵ و خاشاکی خۆیدا نوقمی دەکات،زۆرینەی ڕۆشنبیرو قسەکەرەکانی ناوی خەسێنراون و کەمێک ماون بەجورئەتەوە پەنجە بخەنە سەر ئەم برینانە، ئەوانەی بۆ مێشوولەکەی پارتی قەڵەمیان تیژە، چاوو گوێیان داخستووە بۆ گای خەڵکی دیکە.


داهاتی ناوخۆی ئەم سنوورە ۱٥٠ ملیار دینار بەرەو سەرەوەیە،مەرزەکانی جمەیان دێت و داهاتەکەیان بۆ حزبەو لەناو حزبدا بۆ شەخس، ئەم غەدرە یەکەم کەس لەئەندام ولایانگرانی حزبی دەسەڵات دەکرێت برسی دەکرێن،خۆزگە ئەمانەی بە سەرە قەڵەم باسمکردوون وانەبان،خۆزگە هیچیان ڕاست نەبوونایە!


پێشەوا هەورامانی

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان


درێژەی دەبێت ئەم بابەتە!گ


أحدث أقدم

نموذج الاتصال