گومان دەکرێ ماریا ئەو کچەی هەولێر بە فەتوای عەلی باپیر کوژرابێت


 

گومان دەکرێ کچەکەی هەولێر بە فەتوای عەلی باپیر کوژرابێ و باوکی کچەکە کۆمەڵە


ئیمان سامی مەغدید ناسراو بە ماریا، شەوی رابردوو لە هەولێر کوژرا.

ماریا چەند وێنەیەکی هەیە کە خاچی بە ملەوەیە، بەپێی زانیاریی پشتراستکراوە،باوکی کادیرێکی پێشکەوتووی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانە.

سەرچاوەیەکی نزیک لەو بنەماڵەیە رای گەیاند کە پێشتر باوکی ئەو کچە هەرچەند بە ئایین گۆڕینی ماریا ڕازی نەبووە، بەڵام نەگەیشتۆتە ئاستی کوشتنی.

سەرچاوەکە نەیشاردەوە کە گومان دەکەن باوکی ماریا پرسیاری لە عەلی باپیر کردبێ لەبارەی حالەتی کچەکەی، ئەویش فەتوای کوشتنی دابێت بە پاساوی گۆڕینی ئایین.

ئایین بابەتێکی کەسییە و ئێمە ناڵێین پشتیوانی لە گۆڕینی ئایین دەکەین، بەڵام عەلی باپیر و هیچ کەسێکیتر بۆیان نییە فەرمانی کوشتنی کەس بدەن و هەر کەسێک تەمەنی لە 18 ساڵ زیاتر بێ، تەنیا دادگا دەتوانێت بڕیار لە چارەنووسی بدات، بۆیە ئەگەر دەرچوو عەلی باپیر فەتوایەکی وای داوە، دەبێ سزا بدرێت.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال