ئامینە زکری :ئەو خەمخۆرانەی ئەم شارەیان کردۆتە کەرەستەیەک بۆ کۆکردنەوەی پارەو پڕکردنی گیرفانیان


 


لە ساڵیادی ڕاپەڕینی سلێمانی


باژێرەکی گەشاوە لەمێژوودا، کزو مات و ستەم لێکراو لە ئێستادا ، ئەو شارەی غەدری قبوڵ نەبوو، ستەمی ڕەتدەکردەوە، ئیستا گیرودەی کەسانێکە کە بەقسەی خۆیان خەمخۆری ئەو شارەن، بەلام چ خەمخۆرییەک!


ئەو خەمخۆرانەی ئەم شارەیان کردۆتە کەرەستەیەک بۆ کۆکردنەوەی پارەو پڕکردنی گیرفانیان، ڕۆژێک دەڵێن شار لامەرکەزی دەوێت و داهاتی بەشی خۆی دەکات بەڵام حکوومەت دەسەڵاتی پێنادات، ڕۆژی دواتر دێن و دەڵێن داهاتی شار بەشی دەرمان ناکات و خەستەخانەکان بێ دەواو دەرمانن و پارە لە بانکەکان سفر دەکرێت و سەرۆکی بانکی مەرکەزی سلێمانی لەسەر گەندەڵی لادەبرێت بەڵام لەجیاتی تەحقیق و لێپرسینەوە بە بڕیاری حزب پیشوازی و گوڵباران دەکرێت!!


لەسەر حسابی ئەم شارە خەڵکانێک لەپۆستی باڵادان و لەپۆست و پلەی ئەم حکوومەتە شەریک و ھەڤبەشن،بەلام لەهەموو تەنگانەیەک دەڵێن ئێمە شەریک نین و ئەم قورساییە هەڵناگرین.


کەسانێک خەریکە ناسنامەی جوانی و ڕەوشەنبیری و دلێری ئەم شارە دەشێوێنن و بەخۆیان دەڵێن کوڕی شار، بەڵام خەڵکی ئەسڵی شار هەست بەغەریبی دەکەن و بازرگان و کاسبکارو خەڵکی ڕەسەنی شاهێدی بردنی پارەو سامان و داهاتی شارن بۆ ئەوەی چەند کەسێک باش پێی بژین.


لەم شارەدا ئەوانەی غەدر دەکەن ماکینەیەکی ئیعلامی گەورەیان خستۆتە کارو هەموو شتێک و هەموو هەڵەو تاوانەکانیان دەخەنە پاڵ حکوومەت و حزبی دەسەڵاتدار کە پارتییە، بێ ئەوەی بزانن خەڵک بەرهەمی سی ساڵیان لەو شارەدا دەبینن و دەزانن ئەوانەی پۆست و پلەیان لەسەر حسابی شار وەرگرت کوڕی شار نەبوون و کوڕی گیرفان و کۆمپانیاو بردنە دەرەوەی پارەو بردنی حەقی خەڵک و زەڤی و موڵک و ماڵ و کۆمپانیای خەڵک بوون، ئێستاش کەی منەتیان بەوەیە زبڵ هندەی باڵەخانەکان بڵندبێت یان نا، کەی گرنگە دەرمان هەبێ یان نا، جادە هەبێ یان نا، گرنگ بلۆکی پارەکانیان بڵندترو بڵندتربێت، بێ ئەوەی بزانن لەمێژوودا بەژن و باڵاو دۆلار نانوسرێنەوە بەڵکوو حوکمڕانییەکی شەرمزارانە تۆمار دەکرێ.


ئامینا زکری

أحدث أقدم

نموذج الاتصال