پەکەکە ئەجێندای داگیرکاران و دوژمنانی کوردستان جێ بەجێ دەکات ئەگەر نا شوێنی ئەو باکوری کوردستانە نەم کوردستانی باشور


 

ئامانجی PKK لە باربردنی ئەزموونی هەرێمی کوردستانە


ئەسرین عاسی شوانی


پەکەکە بە سود بینین لە شەری داعش ناوچەیەکی سنوری زۆر ستراتیجی له هەرێمی کوردستانی خستۆتە ژێر قەڵەمڕەوی خۆی و بەو ئاکارانەی ڕێگای لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەیەکی بەرینی سنورەکان گرتوەو،لە هەمان کات دا بوەتە هۆی هەڕەشەو ئاڵۆزی بۆ خەڵکی ناوچەکەو ئەزمونی هەرێمی کوردستان، ئەوەتا دەبینین حکومەتی تورکیا بە بەهانەی بونی چەکدارانی پەکەکە لە ناوچە سنوریەکانی هەرێمی هاوسێی کەوتۆتە لەشکرکێشی و تۆپبارانکردنی گوندەکانی دەڤەرەکەو ڕۆژانە باغ و بێستان دەسوتێنێت و گوندەکان کاول دەکات و خەڵکی سیڤیل دەکاتە ئامانج و پەکەکەش وەک ئەوەی نە بایان دیبێ و نە باران بەردەوامن لەو سیاسەتە چەوتەی خۆیان و درێژە بە کارە قێزەونەکەی خۆیان دەدەن و لە هەوڵی ئەوەدان ئەزمونی هەرێمی کوردستان بەرەو هەڵدێر بەرن، لە جیاتی ئەوەی هاوکاری هەرێمی کوردستان بن و کێشەی بۆ دروست نەکەن، کەچی دێن و بەهانە بە داگیرکەران دەدەن کوردستانی باشور بکەنە جێگای ململانێ و شەڕانگێزی خۆیان و لە باربردنی ئەو ئەزمونەی هەمانە کە دەریایەک خۆێنی لاوەکانمانی بۆ ڕژاوە.

گەر بپرسین پەکەکە چی لە هەرێمی کوردستان دەوێت؟ ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت،کە تاکە ئامانجیان لەباربردنی ئەزمونی ئەو هەرێمەلۆکاڵیە کوردییەیە کە بوەتە لانکەی هەموو کوردێک لەهەر سوچێکی دونیا بێت، بەمەش دا بۆمان دەردەکەوێت کەوا پەکەکە بەو سیاسەتەی ئەوە دەکات کە دوژمنان نەیانتوانیوە بیکەن،و دیاریشە لە ڕێی پەکەکەوە ئەو نیزەیە دەچەقێننە جەستەی ساڕێژنەبوی هەرێم و ئەزمونەکەی لەبار دەبەن،چونکە گەر وا نەبێ بۆ گۆڕەپانی ململانیان ناگوازنەوە باکوری کوردستان و ئەو سەرێشەیەش لە باشور دورناخەنەوە،ئەمەیە مرۆڤ دەخاتە گومانی ئەوەوە کە پەکەکە بە بەرنامە ئەجندای داگیرکەرانی کوردستان جێبەجێ دەکات بۆ ئەو ئەزمونەی بوەتە چقڵی چاوی دوژمنان.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال