سوپای عێراق بەشێک لە کێڵگەکانی ماددەی هۆشبەری پەکەکەی تێکداوە


 سوپای عێراق بەشێک لە کێڵگەکانی ماددەی هۆشبەری پەکەکەی تێکداوە


سوپای عێراق لە خانەسۆر بەشێک لە کێڵگەکانی ماددەی هۆشبەری پەکەکەی تێکداوە، ئەوە هۆکارێکی سەرەکی کێشە و ئاڵۆزیەکانی نێوان چەکدارانی پەکەکە و سوپای عێراق بووە لە چەند رۆژی رابردوو.

بەپێی زانیاریەکان، سوپای عێراق چووەتە ناو کێڵگەی ماددە هۆشبەرەکانی چەکدارانی پەکەکە و تێکیداون ئەوەش چەکدارانی پەکەکەی توڕە و نیگەران کردوە.

لە دوای داگیرکردنی شنگال لەلایەن پەکەکەوە کێڵگەیەکی زۆری ماددەی هۆشبەر لە شاخی شنگال و ناوچەکانی ژێر دەستی پەکەکە دروستکراوە کە راستەوخۆ بەرهەمەکانی بۆ سووریا رەوانە دەکرێت.

ماوەیەکە گرژی کەوتووەتە نێوان چەکدارەکانی پەکەکە و سوپای عێراق هەندێ سەرچاوەی زانیاری وای لێکدەدەنەوە بابەتەکە جێبەجێکردنی رێکەوتنی شنگال بێت، بەڵام پەکەکە خۆی بەشێکە لە سوپا و حەشدی شەعبی عێراق و ئەجێندای ئێرانە لە عێراقدا، بەڵام ئەو گرژیانەی روودەدەن بەهۆی بەریەککەوتنی بەرژەوەندیەکانە بەتایبەتی سوپای عێراق لە دژی بوونی ئەو کێڵگانەی تلیاک و موخەدەراتە کە پەکەکە و حەشدی شەعبی بازرگانیان پێوە دەکەن.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال