سەرکردەیەکى حەماس: دەسەڵاتدارانى فەڵەستین داوایان کردووە حەماس لەناو ببەن


موسا ئەبو مەرزوق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، تا ئێستا دەسەڵاتدارێتی فەڵەستین لە بەرامبەر ئەو دۆخەی ئێستا بێدەنگە و ئەمەش جێگای سەرسوڕمانە.

موسا ئەبو مەرزوق بە کەناڵی(جەزیرە) ڕاگەیاندووە،”ئێمە چاوەڕانی کاری زیاترمان لە حزبوڵڵا و برایانمان لە کەناری رۆژئاوا دەکرد”.

وتیشی: “دەنگی باش لەنێو بەرپرسانی دەسەڵاتدارێتی فەڵەستیندا ھەیە، بەڵام دەنگەکانی دیکەی نێو دەسەڵاتدارێتی فەڵەستین بانگەشەی زۆر دەکەن”.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی حەماس ئاشکراى کرد، ژماریەک زۆری بیانی ئاگاداریان کردوونەتەوە کە ئەندامانی دەسەڵاتدارێتی فەڵەستن و ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی دیکە، بەنھێنی داوایان لە وڵاتانی رۆژئاوا کردووە کە حەماس لەناو ببەن.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال