هادی عامری ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێستا كاتی چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه له عێراق.
عامری راشیگه‌یاند، هیچ پێویستییه‌ك و پاساوێك بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق نه‌ماوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بمێننه‌وه، ناتوانین دام و ده‌زگا سه‌ربازییه‌كانمان بونیاد بنێین.
گوتیشی: "عه‌یبه‌یه تا ئێستا خه‌ڵكانێك داوای مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ن".
روونیشیكرده‌وه، بۆردومانكردنی بنكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كارێكی سرووشتییه.
ده‌شڵێت: "پێویسته حكومه‌تی عێراق خشته‌یه‌كی كورتخایه‌ن بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق دابنێت".
پێشتریش قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌قی عێراقی رایگه‌یاندبوو، ئه‌وه‌ی له غه‌ززه رووده‌دات مه‌ترسی په‌لكێشكردنی ته‌واوی ناوچه‌كه له شه‌ڕێكدا ده‌كات، كه هەموو لایەک لێی زیانمەند دەبێت.
ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق راشیگەیاندبوو، ئه‌و گۆڕانكاری و پێشهاتانەی له غه‌ززه رووده‌دات كاردانه‌وه‌ی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه ده‌بێت و مه‌ترسی ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتان واده‌كات هیچ لایه‌ن به‌بێ زیان له‌م شه‌ڕه ده‌رنه‌چێت.