قەیرانی دۆلار كۆتایی نایەت تا ئەوكاتەی چارەسەری بازرگانی كردنی عێراق لەگەڵ ئێران نەكرێت.


نەبیل مەرسوومی پسپۆڕیی دارایی لە پێگەی كۆمەڵایەتی خۆی لە فەیسبووك بلاوی كردەوە، قەیرانی دۆلار كۆتایی نایەت تا ئەوكاتەی چارەسەری بازرگانی كردنی عێراق لەگەڵ ئێران نەكرێت.

هەرچەندە نرخی دۆلار لە بانكی ناوەندی عێراقیدا بە 132 هەزار دینار دیاری كراوە بەڵام لە بازاڕەكان "30" پۆینت گرانتر مامەڵەی پێوە دەكرێت و نرخەكەی لە ئێستەدا سەرووی 160 هەزار دینارە.

پێشتر لەپێناو بەهێزكردنەوەی نرخی دیناری عێراقی چەندان كۆبوونەوە لەنێوان ژووری بازرگانی عێراقی و ئێرانی بەڕێوەچوو و هەوڵەكان بەو ئاراستەیە بوون كە بازرگانی نێوان عێراق و ئێران بە دینار و تمەنی ئێرانی بێت، بەڵام تا ئاڵوگۆڕی بازرگانی رۆژانەی نێوان دوو وڵاتەكە بە دۆلار دەكرێت كە ئەمەیش بەپێی پسپۆڕانی ئابووری " لەژێرەوە رەزامەند نەبوونی ئێرانە بەم پێشنیارە، چونكە ئەوەندەی تر نرخی تمەن لە وڵاتەكەی دادەتەپێی و دۆلار بە نرختر دەبێت لە وڵاتەكە"

بە بڕوای نەبیل مەرسوومی و شارەزایانی تری ئابووری، تا چارەسەرێك بۆ بازرگانی كردن لەگەڵ ئێران نەبیندرێتەوە، ئەستەمە قەیرانی دۆلار كۆتایی بێت و نرخەكەی لە بازاڕەكان بێتە خوار، یا نزیك بێتەوە لە نرخی فەرمی بانكی ناوەندی.

 

أحدث أقدم

نموذج الاتصال