پەیامی سەرەخۆشی سەرۆک بارزانی بۆ خانەوادەی شێخ شامۆ


 

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی شێخ شامۆ


بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان


بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری كوردستان و سەرۆكی دەستەی باڵای بنكەی لالش (شێخ شامۆ)ـمان بیست. شێخ شامۆ كەسایەتیەكی كوردپەروەر و نیشتیمانپەروەر بوو كە خزمەتێكی زۆری بە دۆزی خوشك و برایانی ئێزیدی و پێكەوەژیان و ئاشتەوایی كردووە و لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە.


سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكار و ئاشنایان و هەڤاڵانی لە بنكەی لالش و تەواوی خوشك و برایانی ئێزیدی دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی خواڵیێخۆشبوو شێخ شامۆ بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.


مسعود بارزانی

١٨ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢

أحدث أقدم

نموذج الاتصال