بڕیارێكی توند لە دژی سۆران عومەر دەركرا.. دادگای تاوانەكانی هەولێر بە فەرمی تۆمەتباری كرد


 


بڕیارێكی توند لە دژی سۆران عومەر دەركرا.. دادگای تاوانەكانی هەولێر بە فەرمی تۆمەتباری كرد


بەپێی بەڵگەی تەواو كە لەبەردەستدایە، چیتر سۆران عومەر وەك شایەدحاڵ لە كەیسی ڕفاندنی ڕۆژنامەنووس محەمەد سیاسی بانگهێشت ناكرێت، بەڵكوو دادگای تاوانەكانی سێی هەولێر بە فەرمی سۆران عومەری كردە تاكە تۆمەتبار لە كەیسی بێسەروشوێنكردنی محەمەد سیاسی.

بەپێی ماددە 421 لە یاسای سزادانی عێراقی سۆران عومەر ئێستا تۆمەتبارە بە رفاندن و بێسەروشوێنكردنی ڕۆژنامەنووسێك و ئەگەر لە نزیكترین كاتدا نەچێتە بەردەم پۆلیس و خۆی رادەست نەكات، بە غیابی دادگا كارەكانی خۆی بەڕێوە دەبات. 

بەڵێ بەڕێزان ئەو پەرلەمانتارەی شەو و ڕۆژ بە خەڵكدا دەڕشێتەوە، ئەوەتا خۆی بە ڕفاندنی ڕۆژنامەنووسێك و بێسەروشوێنكردنی تۆمەتبارە!

بۆ زانیاری: محەمەد سیاسی زیاتر لە سێزدە ساڵ لەمەوبەر نیوەڕۆیەك لە لایەن سۆران عومەرەوە دەعوەت دەكرێت، بەڵام پاش ئەوەی دەگاتە لای سۆران، مۆبایلەكەی دادەخرێ و تا ئەمڕۆشی لەگەڵدا بێت، كەس نازانێت چی بەسەر هێندراوە.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال