ئەوە ئێوە هێشتا رووتان ماوە باسی ئازادی قسەکردن بکەن
ووڵامێك بۆ عباس فتاح و ئەوانی تری یەکێتی
ئەری ئێوە ئەو هەموو سوکایەتیە گەورە گەورانەی حزبەکەتان بەخەلکی و ئەندامانی حزبەکەتان لەسلێمانی نابینن ، بۆ کاروانی علی شامار جنیوی بەکی دابوو ؟ بۆ باوکی ئەو قوتابیە سوکایەتی بەکی کردبوو لەناو قوتابخانە ، ئیوە نەک گرتن بەشەق و قۆناغە تفەنگ لەپیش چاوی خەلک حەسیر مەیدانتان کردن جەنابی پەرلەمانتاری یاساناس نەتبینی دوو دێڕی لەسەر بنوسیت ؟ ئەری ئەو بەمەعەسکەر کردنەی سلێمانی نابینیت دوو وشەی لەسەر بنوسیت و باسی ئازادی و دیموکراسی و مافی خەلک بکەیت ؟؟
یان بەس ئەوە دەبینیت حزبەکەت چەکداریکی مەڵبەندەکەی لەگەل پەیجیکی خۆتان بنیریتە شوینیکی گشتی و بەناوی هاوڵاتیەوە سوکایەتی و بوختان بەسەروکی حکومەت بکات و دواتریش کەدەستگیر کرا تۆی پەرلەمانتاری یاساناس و ماف خواز بهێیت بڵێیت سەرۆکی حکومەت ئەو هاولاتیە بەهۆی زوری ( باج و رسومات ) و قورسی گوزەران قسەی کردوە چونکە ئیوە ژیانی خەلکتان روتاندوەتەوە !
ئەرێ بەجدی دوای دوو خول پەرلەمانتاری و جیگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی نازانیت یان دەتەویت خۆت بەنەزان پیشان بدەیت و خەڵک چەواشە بکەیت ، تۆ و حزبەکەت و هەموو خەلکی هوشیاری ئەم ووڵاتە دەزانن بڕیاری حکومەت هی حکومەتە نەک تاکە شەخس یان سەرۆکی حکومەت جائیتر رسومات بیت یان باج و پارەی ئاو و کارەبا ، بەس مادام تۆ خۆت وادەرخستوە کەنازانیت بامن راستیەکە بەتەحەداوە بەتۆ و ئەوانەشی باوەریان پیتە بڵێم :
بەرپرسی راستەوخۆی مەلەفی ( رسومات و باج و زیادکردنی ) لەئەنجومەنی وەزیران جێگری سەرۆکی حکومەتە کەلەحزبەکەی جەنابتە ، گەر پێتیش وایە وەرگرتنی باج و رسومات لەخەلک زوڵمەو ژیانی خەلکی فەقیری تیکداوە فەرموو پیی بلی ئەو زوڵمە ڕابگریت و بەو هاوڵاتیە راسپیردراوەی خۆشتان بلی ئەوجارەگەر باسی زولمی باج و رسوماتی کرد با رووی قسەی لەبەڕیز قوباد طالبانی بیت ئەو کات من و تۆ دەبینین کاك عەباس دەیگرن یان لەپیش چاوی کەس و کارو خەلکی شار تۆپ تۆپینی پی دەکەن .
ئەری بەراست بیرم هاتەوە خۆتائیستاشی لەگەل بیت بەشیکی زوری گۆڕانخوازەکان کەبەهۆی بیرو رای جیاواز لەپایتەختی ئازادی و دیموکراسی دا بەرشەق دران و نان بڕاو کران قەرەبوو نەکراونەتەوە تۆزیک تۆ زیاتر باوەرت بەدیموکراسی و رای ئازاد و مافی هاولاتی هەیە مشوریکیان لی بخۆ .
خۆ بچوککردنەوە ئەوەیە تەسلیم کردنەوە و بەئیعدام دانی مستەفا سەلیمی ببینیت و هیچ نەلیت بەلام ئەندامیکی راسپیردراوت بگیریت پەلاماری سەرۆکی حکومەت بدەیت .
بهمن کاك عبداللە احمد
پەرلەمانتاری کوردستان