دژە تیرۆر، دەزگای زانیاری و ھێزەکانی کۆماندۆ ھیچ فەرمانێك لە قوباد تاڵەبانی وەرناگرن


 دژە تیرۆر، دەزگای زانیاری و ھێزەکانی کۆماندۆ ھیچ فەرمانێك لە قوباد تاڵەبانی وەرناگرن


-بەپێی زانیارییەکان، ھەریەك لە دەزگای زانیاری و ھێزەکانی دژە تیرۆرو کۆماندۆ، ھیچ فەرمانێك لە قوباد تاڵەبانی وەرناگرن، ئەمەش ناوبراوی بەتەواوی توڕە کردوە، دژە تیرۆرو دەزگای زانیاری و کۆماندۆ ڕاستەوخۆ فەرمان لە بافڵ تاڵەبانی وەردەگرن گوێ لە ھیچ ڕاسپاردەیەکی قوباد تاڵەبانی ناگرن.


-لەماوەکانی ڕابردوو بەھۆی بوونی پەیوەندی توند و تۆڵ لە نێوان ئەژی ئەمین قوباد تاڵەبانی، بافڵ تاڵەبانی ئەژی ئەمینی لە دەزگای زانیاریی لابرد، سەڕەرای ناڕازییەکانی شاناز و قوباد تاڵەبانی جەلالی شێخ ناجی لە پۆستی دەزگای زانیاری جێگیرکرا، بەھۆی نزیکی لە قوباد تاڵەبانی و شانازی برایم ئەحمەد، د.یوسف گۆران بۆ پۆستی دەزگای زانیاری لەلایەن بافڵ تاڵەبانی ڕەتکرایەوە، لە کاتێکدا ناوبراو کادری کۆنی دەزگای زانیاری بوو.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال