حەزرەتی(موسا)لە خودای گەورە دەپرسێت؟


حەزرەتی موسا پرسیاری لە پەروەردگار کرد ئایا هیچ کەسێک هەیە بە ئەندازەی من ڕێزت لێنابێ؟

لە کاتێکا كەرەمی ئەوەت پێدام ڕاستەوخۆ لەگەڵ تۆ قسەبكەم و وە خۆت فەرمووتە من تۆم لەبەرخۆم خەلق کردووە . 

خودای گەورە بە موسای فەرموو ,, ئومەتێک لە ئاخری زەمان پەیدا ئەبن لە یەکێک لە مانگەکان ڕێزیان لێ دەنێم 
ئەویش مانگی ڕەمەزانە , ئەی موسا لە نێوان من و تۆ حەفتا هەزار پەردە هەیە بەڵام 

ئومەتەکەی موحەمەد ئەگەر لە مانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو بوون لە کاتی ڕۆژوو شکاندن هیچ پەردەیەک لە نێوان من و ئەو بەندەیە ناهێڵم .

ئەی موسا خۆشبەختی بۆ ئەو كەسەی لەبەر من جەرگی تینوو دەكات و وورگی برسی دەکات , لێوەکانی سپی دەبن و دەمووچاوی زەرد هەڵدەگەڕێ , پاداشتی ئەوانە نادەمەوە تا دەگەن بە لیقای خضۆم.

موسا فەرمووی ,, ئەی پەروەدگار ئەو ڕێزو كەرەمە بە منیش ببەخشە وەک دەیبەخشی بە ئومەتی موحەمەد ,, . 
پەروەردگار فەرمووی ,, ئەوە تەنها تایبەتە بە ئومەتی(( موحەمەد ))
وەرگیراوە لە (مامۆستا اسماعیل حیدەر) 


أحدث أقدم

نموذج الاتصال