نوسه‌ری ناوداری عێراق (الشيخ غيث التميمي) له چاوپێكه‌تنێكدا ده‌ڵێت: سه‌ركرده‌ی ڕاسته‌قینه به كردار سه‌رۆك بارزانییه، نه‌ك ئه‌وانه‌ی هیچ كردارێكیان نییه به‌ڵام به گوتار خۆیان به سه‌ركرده ده‌زانن.
شێخ غه‌یس ئه‌لته‌میمی، نوسه‌ری ناودرای عێراقی و لێكۆڵه‌ری سیاسی له چاوپێكه‌تنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سۆمه‌رییه ده‌ڵێت: له عێراق سه‌ركرده‌ی سیاسی نییه، شیعه و سوننه سه‌ركرده‌یان نییه، ته‌نها له كوردستان یه‌ك سه‌ركرده هه‌یه ئه‌وه‌ش سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییه كه ویست و ئیراده‌ی هه‌یه و به‌رگری له كوردستان ده‌كات و هه‌وڵی پێشكه‌وتنی ئه‌دات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: به‌هێزی سه‌رۆك بارزانی له‌وه‌دابوو، تیرۆریستانی قاعیده و داعش هاتن و ده‌ستدرێژییان كرده سه‌ر شاره‌كانی عێراق، به‌ڵام نه‌یانتوانی ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌ر كوردستان.
ئه‌و ده‌ڵێت: ئێران و عێراق و توركیا و سوریا گه‌مارۆی كوردستانیان داوه و تۆپبارانی ده‌كه‌ن و به ئابوری و سیاسی دژایه‌تی ده‌كه‌ن، كه‌چی بارزانی خۆڕاگره و به هه‌موو توانای خۆی به‌رگری له گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌یانپارێزێت.
له كۆتاییدا ده‌ڵێت: دیقه‌ت بده‌ن، هه‌ر كۆنفرانسێكی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی بكرێت به فه‌رمی بانگێشتی كاك نێچیرڤان بارزانی و كاك مه‌سرور بارزانی ده‌كرێت، به‌ڵام بانگێشتی هیش له به‌ناو سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق ناكرێت، چونكه به سه‌ركرده‌یان نازانن.