د. كه‌مال كه‌ركووكی موسته‌حیله ڕێگا بده‌ین پارێزگاری كه‌ركووك بۆ یه‌كێتی بێت
د. كه‌مال كه‌ركووكی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له كه‌ركوك-گه‌رمیان، هۆشدارییه‌كی توند ده‌دات به یه‌كێتی سه‌باره‌ت به پرسی پارێزگاری كه‌ركووك.
د. كه‌مال كه‌ركووكی پارێزگاری كه‌ركووك به ئیستیحقاقی پارتی ده‌زانێت، هه‌ر بۆیه ڕایگه‌یاند،" پارێزگاری كه‌ركووك مافی پارتی دیموكراتی كوردستانه، یه‌كه‌م ده‌نگی هه‌ڵبژاردن د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا هێنای له پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان".
هه‌روه‌ها ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا هۆشداری به یه‌كێتی ده‌دات، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك پارتی ڕێگه نادات پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك بۆ یه‌كێتی بێت و ده‌ڵێت،" موسته‌حیله ڕێگا بده‌ین پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك بۆ یه‌كێتی بێت، چونكه به ئه‌زموونێك تێپه‌ڕین زیانمان كرد و خیانه‌تی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری لێكهوتهوه".