لیستی موچەی مانگی 2 بۆ بەغدا دەنێردرێت


سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکردووە، لیستی مووچەی مانگی 2 ئامادەیە و بۆ بەغدا دەنێردرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی 2، لەڕێگەی سیستەمی (پەیرۆڵ) بەتەواوی ئامادەیە و هیچ کێشەیەکی نەماوە و بڕیارە ئەمڕۆ لیستی مووچەكە ڕەوانەی بەغدا بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕێ دەکرێت وردبینیی لیستەکە زۆر نەخایەنێت و بەهۆی هاتنی مانگی رەمەزان زوو مووچە بدرێت، هەروەها هیچ شاندێکی هەرێم ناچێتە بەغدا، بەڵکو تەنیا لیستی مووچە دەنێردرێت.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال