لەم کوردستانەی خۆمان هەزاران (رەیان)ـمان هەن، ڕاستە نەکەوتوونەتە ناو بیرێ، بەڵام لە نێو چاڵی هەژاری و نەداری دەگوزەرێنن.
خودای گەورە ڕەحم بە ڕەیان دەکات و ئێستا لە ژێر ڕەحمەتی ئەودایە، و هیچ شەکم لەوەدا نییە، هەر کەسێک لەژێر سایەی بەزەیی خودای بێ هاوتا بێت پێویستی بە فرمێسکی کەس نییە.
لە کوردستان ئەوانەی خودا پێداون، با لە جیاتی فرمێسک و ئاخ و ناڵەی بێ مفا، هەر کەسە و ئەوەندەی دەستی درێژە، دەستی ڕەیانەکانی کوردستان بگرێت و لە چاڵی نەداری دەریان بینێت. واز لە ڕەیان بێنن! ئەو پەپولەی بەهەشتە، ئەوانەی لە جەهەنەمی دونیا دەژین! ئەوان رزگارکەن.
#QahramanOthman