- هه‌ولێر:
میدیاكانی مه‌غریب بڵاویانكرده‌وه، ئێستا تیمه‌كانی رزگاركردن توانییان بگه‌نه ره‌یانی ته‌مه‌ن 5 ساڵ له‌ناو ئه‌و بیره قووڵه‌ی ماوه‌ی 5 رۆژه له گوندێكی سه‌ر به شاری شه‌فشاون، گیری خواردووه.
به‌گوێره‌ی میدیاكان، فڕۆكه‌یه‌ك بۆ گواستنه‌وه‌ی ره‌یان دوای ده‌رهێنانی له بیره‌كه ئاماده كراوه و تیمێكی پزیشكیش له نزیك بیره‌كه بۆ پێدانی چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی به‌و منداڵه ئاماده‌یه.
ره‌یان له رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه، كه‌وتووه‌ته ناو بیرێكی 60 مه‌تری و له قووڵایی 32 مه‌تر گیرساوه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تیره‌ی بیره‌كه زۆر ته‌سكه و له 30 سانتیمه‌تر زیاتر نییه، تیمه‌كان نه‌یانتوانی بچنه ناوی و رزگاری بكه‌ن، بۆیه ماوه‌ی 4 رۆژه به‌بێ وه‌ستان له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ئامێری بڕین و هه‌ڵكه‌ندی زه‌وی و به پشتبه‌ستن به كه‌سانی شاره‌زا و زه‌ویناسان، له‌ژێره‌وه‌ی ئه‌و گرده‌ی بیره‌كه‌ی لێیه، هه‌وڵ بۆ رزگاركردنی ره‌یان ده‌ده‌ن.
له‌و ماوه‌یه‌دا تیمه‌كانی فریاگوزاری له‌ڕێگه‌ی سۆنده‌وه خواردن و ئۆكسجینیان به ره‌یان داوه و توانیویانه له رێگه‌ی كامێرای تایبه‌ته‌وه كه خستوویانه‌ته ناو قووڵایی بریه‌كه، چاودێری دۆخی ره‌یان بكه‌ن و له مانه‌وه‌ی له ژیان دڵنیا بوونه‌ته‌وه.
كه‌وتنی ره‌یان بۆ ناو بیره‌كه و هه‌وڵه‌كانی لایه‌نه جیاوازه‌كان بۆ رزگاركردنی، ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی وڵاتانی جیهانیشی هێنایه سه‌ر خه‌ت و زۆرێك له وڵاتان له رێگه‌ی تیمه‌كانیانه‌وه هه‌وڵیانداوه هاوكاری پرۆسه‌ی رزگاركردنی ره‌یان بكه‌ن.