سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی وەزارەتی دەرەوەی نەمسا دەکات


 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی نەمسا دەكات


ڕۆی یەكشەممە ٦ـی شوباتی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی نەمسا كرد كە پێكهاتبوو لە جێرۆڵد ڤۆلمەر سەرۆكی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا و باشووری ئەوروپای وەزارەتی دەرەوەی نەمسا و، ئۆسكار وستینگێر باڵیۆزی نەمسا لە عێراق.


لە دیدارەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی نێوان گەلی كوردستان و نەمسا و جەخت لە پەرەپێدانی پیوەندییەكان و دۆستایەتیی نێوان هەردوولا كرایەوە.


هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پێشهاتەكانی دوای هەڵبژاردن و هەنگاوە دەستوورییەكانی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و، شاندی میوان وێڕای ئاماژەدان بە بایەخی سەقامگیریی عێراق ئەوەشیان خستەڕوو كە هەڵبژاردنی ئەم دواییەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژاردنێكی نموونەیی بوو.


لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا ڕووداوەكانی ئەم دواییەی سووریا و، هەڕەشەی تیرۆر و هزری توندڕۆیی لەسەر ئاساییشی جیهان و ناوچەكە تاوتوێ كرا و ئەوەش دووپاتكرایەوە كە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ڕیشەكێشكردنی، هەوڵێكی هەمەلایەنەی جیهانی پێویستە.




أحدث أقدم

نموذج الاتصال