ئەمریكا داوا لە هاووڵاتییانی دەكات سەردانی عێراق نەكەن و باڵوێزخانەكەشی چۆڵ دەكات


 ئەمشەو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڕیاری دا بەشێك لە كارمەندانی باڵوێزخانەكەی لە بەغدا چۆڵ بكات و داواشی لە هاووڵاتییانی كرد سەردانی عێراق نەكەن.

ئاژانسی هەواڵی (فرانس پرێس) بڵاوی كردەوە، پێش كەمێك وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڕیاری داوە بەشێك لەو كارمەندانەی باڵوێزخانەی ئەمریكا لە عێراق بگەڕێنێتەوە ئەمریكا، كە كارمەندی سەرەكیی نین، بۆ ئەوەی كەمترین ڕێژەی كارمەندی وڵاتەكە لەناو خاكی عێراق بمێننەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هەروەها داوای لە كارمەندانی حكوومەتی ئەمریكا كردووە كە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بەكار نەهێنن، لەبەر ئەوەی مەترسیی ئەمنیی لەسەر فڕۆكەخانەكە هەیە.

هەر ئەمشەو وەزارەتە ئەمریكییەكە داوای لە هاووڵاتییانی ئەمریكا كردووە سەردانی عێراق نەكەن، چونكە مەترسیی تیرۆر، مەترسیی ئەمنی و رفاندن و ڕووبەڕووبوونەوەی چەكداری هەیە.

 

أحدث أقدم

نموذج الاتصال