بەشی هەڵبژاردنی پارتی: خۆمان زۆر باش بۆ هەڵبژاردنەکان ئامادە کردووە


 بڕیاردەری بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان خۆمان زۆر باش بۆ هەڵبژاردنەکان ئامادە کردووە و کۆمسیۆن هەر ڕێنماییەک دەربکات ئێمە جێبەجێی دەکەین و کاری لەسەر دەکەین، بۆ ئەوەی زۆرترین دەنگ بەدەست بێنین.

بڕیاردەری بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، نیازی حەمە عەزیز، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: هەرکات باسی هەڵبژاردنەکان بکرێت ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەین و دەست بە ئامادەکاری و کارەکان دەکەین و نەخشە و بەرنامەکانی خۆمان جێبەجێ دەکەین، ئاخۆ چۆن بەشداری بکەین و بەچ شێوەیەک و لە کوێ و بە چ شێوەیەک بێت، چونکە لەو پارێزگایانەی کوردی لێیە ئێمە کاندید و بریکاریشمان دەبێت.  بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکەین، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش، بڕیارە لە مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو بەڕێوە بچێت، ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەین.
نیازی حەمە عەزیز گوتیشی: ئێمە وەکو بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە وردی هەماهەنگیمان هەیە لەگەڵ کۆمسیۆن لە ڕووی تەکنیکییەوە، کۆمسیۆن هەرچی بیەوێت و بیکات و ڕێنمایی دەربکات ئێمە جێبەجێی دەکەین، بۆیە ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەبێت جۆرێک لە ڕێکخستنە لەگەڵ ئۆرگانەکانی  پارتی ولیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پارتی، ئەوانەی دیکەش کاندید و بریکار و چاودێریش ئەوە حیزب خۆی دیاری دەکات، ئەوەش بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی هەڵبژاردن، بۆیە ئەوەی پێویست بێت ئەنجامی دەدەین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان و ئێمە ئاگاداری هەنگاو بە هەنگاوی وردی کۆمسیۆنین، بۆیە لە هەر شوێنێک پێویستی بە هەر شتێک هەبێت بۆ ئەوەی بتوانین دەنگی زۆرینە مسۆگەر بکەین کاری بۆ دەکەین، بەگشتی ئێمە بۆ هەڵبژاردنەکان باش خۆمان ئامادە کردووە.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال