عەلی حەمە ساڵح : زەویەکانی سلێمانی مەتر بە مەتر فرۆشران


ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات، ئەو زەوییانەی سلێمانی كە بڕیار بوو بە مامۆستا و فەرمانبەران بدرێت، لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئەو شارەوە مەتر مەتر كراون و فرۆشراون.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە: ”هەموو ئەو زەوییانەی بڕیار بوو بدرێنە مامۆستا و فەرمانبەرانی سلێمانی، دەسەڵاتداران مەتر مەتری دەکەن و دەیفرۆشن."

ڕوونیشی كردەوە: ”تیمێکیان دروست کردووە، بەردەوامن لە بەنایاسایی مەتر مەتركردنی زەوی، ناوی دەنێن (تازە ئیفراز). ئەو زەوییانەی دەبوو لە سلێمانی بیدەن بە مامۆستا و فەرمانبەر، خۆیان مەتر مەتری دەکەن، دواتر کۆمپانیایەکیان لە سەرچنار داناوە بە ناوی (ما.....) فۆڕمی بۆ دروست دەکەن و ڕێگەپێدانی بۆ دەکەن."

بە گوتەی عەلی حەمەساڵح، تا ئێستا نزیکەی (٨٠) هەزار پارچە زەوی بە نایاسایی مەتر مەترکراوە و بەردەوامیشن، بە بێ حکوومەت و تاپۆ و شارەوانی، بەهاکەشی زیاترە لە یەک ملیار دۆلار." 

أحدث أقدم

نموذج الاتصال