فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نوار عاسم دەرچوو


بە گوێرەی هەواڵێكی كەناڵی ئاسمانیی (البغدادیة)، لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوەكانی پەیوەست بە بەڵێندەرایەتیی وەهمی بە بەهای ٤٥٠ ملیار دیناری عێراقی لە ماوەی سێ ساڵدا، فەرمانی دەستگیركردن بۆ نوار عاسم، هاوسەری حەلبووسی دەركراوە.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو كە هاوسەرەكەی حەلبووسی ”هەڵهاتووە.“

ئەمە لە كاتێكدایە كە هەندێك لە سەرچاوە عێراقییەكان باس لەوە دەكەن، عەلا سەمیر، ئەو كەسەی كە بەڕێوەبەری كۆمپانیای كارەبای شارەكانی ناوەڕاستی عێراق بوو و ئێستا بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر كراوە، لە لایەن حزبەكەی حەلبووسییەوە پشتیوانی كراوە، بۆیە نازاندرێت ئاخۆ ئەم فەرمانی گرتنە، پەیوەندیی بە دۆسیەی كارەباوە هەیە یان نا؟

جێی باسە تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە، نە حەلبووسی و هاوسەرەكەی، نە حزبی تەقەدوم، نە هیچ دەزگایەكی فەرمیی عێراقی لەمبارەیەوە ڕوونكردنەوەی بڵاو نەكردووەتەوە.
أحدث أقدم

نموذج الاتصال