ئەمریکا ڕێگری لە یاسای حەشدی شەعبی کرد

ئەمریکا گەورزی خۆی وەشاند ڕێگەی نەدا پڕۆژەی یاسای حەشدی شەعبی بخرێتە ناو کارنامەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق.

لایەنە شیعەکان ویستیان پڕۆژە یاسای حەشدی شەعبی ببەنە ناو کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەڵام هەوڵەکانیان فەشەلی هێنا و سەری نەگرت 

باڵیۆزی ئەمریکا گەیشتە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووە و پەیامی توندی ئەمریکای پێ گەیاند کە نابێت بەهیچ شێوەیەک یاسای حەشدی شەعبی بخرێتە کارنامەی پەرلەمانی عێراق ئەگەر یاسای حەشدی شەعبی دەنگی لەسەر بدرێت ئەمریکا سەرجەم هاوکارییە دارایی و سەربازی بۆ عێراق ڕادەگرێت و عێراق سزا دەدات.

لە ماوەی ڕابردوو چەندین جار ئەمریکا هەڕەشەی توندی لە عێراق کردووە و هۆشداری بە سودانی داوە نابێت پڕۆژە یاسای حەشدی شەعبی پەسەند بکرێت

ئەگەر عێراق ئەم کارە بکات دوور نیە هاوشێوەی ئێران عێراقیش توشی سزای ئەمریکا بێت و دیناری عێراقی وەک تومەنی ئێرانی بێ نرخ بێت ئەو کات عێراق بەرگە ناگرێت توڕەیی شەقام و شەڕی ناوخۆیی سەر هەڵدەدات و حکومەت و سیستەمی حوکمڕانی عێراق بەرەو گۆڕین دەبرێت و دوور نیە ئەمریکا ڕاستەوخۆ لە میلیشیا شیعەکانی نزیک لە ئێران لە عێراق بدات و سەردەمی حوکمی شیعی و دەسەڵاتی ئێران و بەتەواوی لە عێراق کۆتایی پێ بێت.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال