ئێستا دۆخی شه‌نگال ئاڵۆزه‌ و پشێوی له‌نێوان یه‌په‌شه‌ و سوپای عێراق دروست بووه‌


 له‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌وه‌ دۆخی شه‌نگال ئاڵۆزی تێكه‌وتووه‌ به‌هۆی دروستبوونی پشێوی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌نێوان یه‌كینه‌كانی پاراستنی شه‌نگال (یه‌په‌شه‌) و سوپای عێراق و تا ئێستاش بازگه‌یه‌كی سوپای عێراق سووتێنراوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ شه‌نگال ڕایگه‌یاند: بازگه‌یه‌كی سوپای عێراق له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی یه‌په‌شه‌ سووتێنراوه‌ و ئێستا دۆخه‌كه‌ له‌ شارۆچكه‌ی شه‌نگال له‌ ڕۆژئاوای شاری مووسڵ ئاڵۆزه‌.

ڕاشیگه‌یاند: ڕووداوه‌كه‌ كاتێك دروست بووه‌ كه‌ لایه‌نگرانی یه‌په‌شه‌ ویستوویانه‌ په‌یكه‌رێك بۆ یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كانیان له‌ شنگال دابنێن كه‌ پێشتر به‌هۆی بۆردومانێكی فڕۆكه‌كانی توركیا كوژراوه‌، به‌ڵام ئه‌ندامانی سوپای عێراق ڕێگرییان لێ كردوون و نه‌یانهێشتووه‌ په‌یكه‌ره‌كه‌‌ دابنێن.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ڕێگرییه‌كه‌ ئاڵۆزی له‌نێوان لایه‌نگرانی یه‌په‌شه‌ و ئه‌ندامانی سوپای عێراق دروست بووه‌ و له‌ ئه‌نجامیشدا بازگه‌یه‌كی سوپای عێراق له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی یه‌په‌شه‌وه‌ سوتێنراوه‌.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال