مەسرور بارزانی: سوپاسی حکوومەتى ئەڵمانیا دەکەم بۆ درێژکردنەوەى ئەرکی هێزە چەکدارەکانیان لە عێراق.


 مەسرور بارزانی: سوپاسی حکوومەتى ئەڵمانیا دەکەم بۆ درێژکردنەوەى ئەرکی هێزە چەکدارەکانیان لە عێراق.


مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر لە تویتێکیدا سوپاسی حکوومەتی ئەڵمانیا دەکات بۆ درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و عێراق و لەو بارەوە دەنووسێت: “سوپاسی حکوومەتى ئەڵمانیا دەکەم بۆ رابەرایەتییەکەی ئەمڕۆ بۆ درێژکردنەوەى ئەرکی هێزە چەکدارەکانیان لە عێراق.  پاڵپشتی ئەڵمانیا لە 2014 یارمەتی پێشمەرگەکانمانیان دا لە پێچەوانەکردنەوەى ئاراستە لە دژی گرووپە تیرۆریستییەکان. داعش تاوەکو ئێستاش هەڕەشەیەکی جددی هاوبەشە، هەروەها هانى پەرلەمانى فیدراڵی ئەڵمانیا دەدەم بۆ نوێکردنەوەى ئەم فەرمانە.”

أحدث أقدم

نموذج الاتصال