به‌غدا.. بۆمبێک هاوێژرایە نێو بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان


 سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ به‌غدا ڕایگه‌یاند: بۆمبێک هاوێژرایە نێو حەوشەی بارەگای لقی پێنج و ماڵپه‌ڕی (التەئاخی) پارتیمان و بۆمبەکە هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبووە.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ به‌غدا تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: کاتژمێر 5ی سەر لە بەیانی ئه‌مڕۆ 2022/1/13 بۆمبێک هاوێژرایە نێو حەوشەی بارەگای لقی پێنج و ماڵپه‌ڕی (التەئاخی) پارتیمان. 

سه‌رچاوه‌یه‌كه‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی گوتیشی: بۆمبەکە هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبووە.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال