قەناسیان بۆ خەڵکی ھەولێر دانابوو و زوو ئاشکرابوون
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕۆژی 31ی ئابی 2024، پیلانگێڕییەكی مەترسیداری لە دژی هاووڵاتیانی شاری هەولێر گێڕاوە، بەڵام بە شێوەیەكی وریایانە لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی هەولێرەوە پیلانەكە پووچەڵ كراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەكان، ڕۆژی 31ی ئاب، یەكێتی بە نیازی ئاژاوە و پیلانگێڕی بووە لە هەولێر و بەرنامەیان ئەوە بووە كە لەسەر بارەگای مەكتەبی سیاسیی خۆیانەوە تەقە لە خەڵكی هەولێر بكەن.
یەكێتی لە ڕێگەی مەڵبەند و كۆمیتەكانەوە بە نیاز بووە خەڵكی خۆیان بۆ ئیستفزازكردن بنێرنە سەر شەقامەكان، تاوەكوو لە بەرامبەردا كاردانەوە و وەڵامدانەوەی خەڵكی هەولێری لێ بكەوێتەوە كە یەكێتی بە تەواوەتی رەت دەكەنەوە و ناوی یەكێتی سەردەمی ڕۆژانی رەشی دەسەڵاتی ئەو حزبەیان لە نۆوەدەكان وەبیر دێنێتەوە.
بە گوێرەی ئەو زانیاری و وێنانەی کەبەدەستمان گەیشتوون، یەكێتی چەند قەناس بەدەستێكی لەسەر بارەگای مەكتەبی سیاسیی خۆی داناوە تاوەكوو لەگەڵ كاردانەوەی هاووڵاتیان، تەقە لە خەڵك بكەن هەروەك لە وێنەكاندا دیارن.
زانیاریشمان ھەیە كە هێزە ئەمنییەكان لە هەولێر بە چاوكراوەیی و وریاییەوە ڕووبەڕووی پیلانەكە بوونەتەوە و پووچەڵیان كردۆتەوە و ئەو قەناس بەدەستانەشیان لەسەر بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتی هێناوەتە خوارەوە.