گوژمەی یەکەم موچەی مانگی 11 دەگات

مووچەی مانگی 12 دەکەوێتە دوای ساڵی تازەوە

سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، کە چاوەڕوانن سبەی یان دوو سبەی پارە لە بەغداوە بۆ موچەی مانگی 11 بگاتە هەریم. سەرچاوەکە دەڵێت: “ئێمەش نازانین بڕی چەندە پارە دێت، بەڵام گوژمەیەک پارە بۆ موچەی مانگی 11 دێت”.

بە قسەی سەرچاوەکە لە ئەگەری گەیشتنی پارەکە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا ئەوا دابەشكردنی موچەی مانگی 11 دەستپێدەکات.

بەغدا بڕیارە تریلیۆنێک و 200 ملیار دینار بۆ موچەی مانگی 11 و 12 بنێرێت، بەڵام بەپێی زانیارییەکان ڕەنگە ناردنی موچەی مانگی12 بکەوێتە دوای سەری ساڵەوە.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال