پارتی دیموکراتی کوردستان لەم هەڵبژاردنەی پەڕلەمانی عێراق لە 2021/10/10ئەنجام درا پارتی33کورسی پەرلەمانی عێراقی مسۆگەر کرد،بەڵام زیاتر لە 300هەزار کەس لە دەنگدەری حزبەکەی نەچونە سەر سندوقی دەنگدان و دەنگیان نەدا،بەڵام خیانەتیانیش لە حزبەکەیان نەکرد ئامادەنەبوون دەنگ بە حزب و لایەنی دیکە بدەن واتە دەنگی خۆیان سوتاند
هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان لە پێش پارتیە ئەگەر پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی باڵاو بارەگای بارزانی وە لێکولینەوە و لێ پرسینەوە لە بەرپرسی لق و ناوچەکان و هەموو ئەو بەرپرسانەی بونەتە هۆکاری سەرەکی توڕەکردن و دڵشکاندنی ئەندام و لایەنگرانی پارتی نەکات ئەم هەڵبژاردنی داهاتوو ئەگەری زۆرە ئەم جارە ڕێژەی بەشداری نەکردنی جەماوەری پارتی زیاتر بێت بەم هۆیەشەوە پارتی کورسیەکانی پەرلەمانی کوردستان لە 45کورسیەوەکەمتر دەکات یان زیاتر ناکات
چارەسەر ئەوەیە هەموو دەنگدەری ڕاستەقینەی پارتی ئەوانەی لە حزبەکەیان توڕەن و دڵیان ڕەنجاوە دەبێ ئاشتبکرێنەوە و خزمەتی زیاتربکرێن و داواو پێشنیاریان قەبول بکرێت چونکە ناکرێت دەنگی زیاتر لە 300هەزار کەس بکەیتە قوربانی چەند بەرپرسێکی خراپ و بەرژەوەندی خواز و دەرچوو لە ڕێبازی راستەقینەی بارزانی نەمر،هێز و گەورەو بەهێزی پارتی لە سەرۆکەکەیەتی و لەو ڕێبازی وسیفاتەی سیاسەتەی بارزانی نەمر پەیرەوی دەکرد بۆ جەماوەرەکەی هەر بەرپرسێکیش ببێتەهۆکاری پارتیەکان لە پارتیاتی بکات ئەبێ بەتوندترین شێوە سزا بدرێ و لە پۆستەکەی دوور خرێتەوە