بۆ چارەسەری کێشەی بەنزین و نەوتی سپی مەسرور بارزانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەنێرێتە بەغدا
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی بەنزین و نەوتی سپی، مەسرور بارزانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی راسپاردووە سەردانی بەغدا بکەن بۆ چارەسەرکردنیان.
لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، گوتەبێژەکەی حکومەت دەڵێت، "له ماوه‌ی رابردوودا به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووین به‌نزین بۆ هاووڵاتییان دابین بكات به نرخێكی گونجاو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری به‌نزین له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هاورده ده‌كرا، كه ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ست بوو به نرخی نه‌وت و له رابردووش‌دا نرخی نه‌وت لەسەر ئاستی جیهاندا به‌رزبووەوه، كه هاوكات بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزینیش. هەروەها هەناردەکردنی بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان لە هەندێک دەروازە راگیراوە".
بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەش جگە لەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی راسپاردووە سەردانی بەغدا بکەن، هاوکات راشیسپاردووە کە هەماهەنگی لەگەڵ کەرتی تایبەت بکەن بۆئەوەی پلانی گونجاو بۆ هاوردەکردنی بەنزین دابنرێت، "تاوەکو لە داهاتوودا قەیران دروست نەبێت".
سه‌باره‌ت به نه‌وتی سپی، بەپێی لێدوانی گوتەبێژی حکومەت، "وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان راسپێردراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م بابه‌ته له‌ڕێگه‌ی دابینكردنی نه‌وتی سپی و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر هاووڵاتییان له زووترین كاتدا".
دەقی راگەیێندراوەکە:
سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی ڕاسپاردووه بۆ دابینكردنی به‌نزین و نه‌وتی سپی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه دابووه كه‌وا به‌نزین بۆ هاووڵاتیان دابین بكات به نرخێكی گونجاو، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری به‌نزین له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هاورده ده‌كرا كه ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ست بوو به نرخی نه‌وت و له ڕابردووش‌دا نرخی نه‌وت لەسەر ئاستی جیهاندا به‌رزبۆوه كه هاوكات بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزینیش، هەروەها هەناردەکردنی بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان لە هەندێک دەروازە راگیراوە، بۆیه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی ڕاسپاردووه سه‌ردانی به‌غداد بكه‌ن بۆ گفتوگۆكردن به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له گرفته‌كان، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی ڕاسپاردووه هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی پلانی گونجاو بۆ هاورده‌كردنی به‌نزین دابنرێت تاوه‌كو له داهاتوودا قه‌یران دروست نه‌بێت.
سه‌باره‌ت به نه‌وتی سپی، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ڕاسپێردراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م بابه‌ته له ڕێگه‌ی دابینكردنی نه‌وتی سپی و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر هاووڵاتیان له زووترین كاتدا.
بۆیە هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە حکومەت هەموو هەوڵێک دەخاتە گەر بۆ چارەسەر کردنی ئەم گرفتە.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان