دوو سەركردەی تری یەكێتی ژەهرخوارد كران


 بەشێك لە میدیاكارانی سلێمانی بڵاویان كردووەتەوە، دوو سەركردەی تری یەكێتی ژەهرخوارد كراون و سەرقاڵی ئەنجامدانی پشكنینی زیاترن بۆ دڵنیابوونەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەم 14ـی تشرینی یەكەم، بەشێك لە ڕۆژنامەنووس و میداكارانی سلێمانی بڵاویان كردووەتەوە، دوو سەركردەی تری باڵای یەكێتی ژەهرخوارد كراون.

باس لەوەش كراوە، ئەو سەركردانە چاوەڕوانی پشكنینی دووەم و سێیەمن لە دەرەوە، تا بەتەواوی دڵنیابن و  ئەنجامەكەی رابگەیەنن، ئەوانیش هاوشێوەی بافڵ تاڵەبانی ژەهرخوارد كراون.

لە پشكنینیشدا ئەوە سەلێمنراوە
كێشەكانی یەكێتی دوای هەشتی تەمووزی 2021 بەردەوامی هەیە، تا ئێستەیش چەندان جار دەستوەردانی بەرپرسانی باڵای ئەو حزبە بۆ كۆتاهێنان بەكێشەی دوو هاوسەرۆكی یەكێتی بەبێ‌ ئەنجام ماوەتەوە.

دوای ڕووداوەكانی هەشتی تەمووز، میدكانی نزیك لە بافڵ تاڵەبانی بڵاویان كردەوە كە هاوسەرۆكی یەكێتی و كوڕی جەلال تاڵەبانی ژەهرخوارد كراوە، لە پشكنینیشدا ئەوە سەلێمنراوە، دواتر بڵاو كرایەوە كە سیخوڕێكیش لەناو ماڵی گیراوە.

بەردەوامی كێشەكانی ناون یەكێتی دوای نەمانی مام جەلال بە تەواوی دەركەوت كە كەسانێك گەیشتن بە لووتكەی دەسەڵاتی ئەو حزبە، بەڵام هەموو كاریان دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستان و قاچاخچێتی و تاڵانی و سەرانە وەرگرتن بوو لە بازرگانان و هاووڵاتییان.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال