پرۆسە هاوبەشەكان: زانیاری زۆر مەترسیدارمان لەگەڵ پێشمەرگە ئاڵوگۆڕ كردوو


 عەبدولئەمیر شمەری فەریق روكنی یەكەم و جێگری فەرماندەی پرۆسە هاوبەشەكانی عیراق ئاشكرای كرد، لە كۆبوونەوەكانیاندا لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە زانیاری زۆر مەترسیداریان ئاڵوگۆڕ كردووە.

عەبدولئەمیر شمەری لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، لە درێژەی تەواوكردنی كارەكانی هەماهەنگی و كۆبوونەوە هاوبەشەكان، لەگەڵ سەرۆك ئەركانی پێشمەرگە و فەرماندەكانی چەند میحوەرێك كۆبوونەتەوە.
وتوشیەتی، كۆبونەوەكە سەركەوتوو بوو و تێیدا گرنگترین زانیاریە هەواڵگرییە زۆر مەترسیدارەكان ئاڵوگۆڕ كراون، هەروەها هەڵسەنگاندنێكی گشتگیر بۆ سەرجەم كەرتەكان كراوە.
شمەری رونیشیكردووەتەوە، هەروەها دەسەڵات دراوە بە ئاستەكانی خوارەوە بۆ هەماهەنگی ئەمنی و كاری هاوبەش و ئاڵوگۆڕ كردنی زانیاری هەواڵگری.
أحدث أقدم

نموذج الاتصال