بێ شەڕەف و جاش و بەکرێگیراوە سیاسیەکانی کورد لە بەغدا


 

بێ شەڕەفە سیاسیەکانی کورد لە بەغدا 
هەر پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغدا یەک مسقاڵ شەرەفی هەبووبێت بە هیچ شێوەیەک و بە هیچ زمانێک قسەی نەشیاوی لەسەر هەرێمی کوردستان نەکردوە.

هەر کەس یەک تۆز ویژدانی هەبێت و کورد بێت و کوچە و کۆڵان و شەقام و ژیانی خەڵکی لە شارەکانی عیراق ببینێ ئەوە باش لەوە تێدەگات ئەو وڵاتە بە هیچ نرخێک و شتێک بەراورد بە هەرێمی کوردستان ناکرێ لە رووی ژیانەوە چ لە رووی کار و چ لە رووی ئاوەدانی و پێشکەوتن و ڕێگە و بان و خزمەتگوزاریەوە، ئەوەی هەندێ پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا کردویانە وەکو هۆش یار عەبدوڵا و سەرکەوت و ئەحمەدی حاجی رەشید و غالب و ڕێبوار کەریم مەحموودی حوورمەتی شکستخواردوو، کە  بەناوی ئۆپۆزسیۆنەوە بۆ دژایەتی هەرێمی کوردستان دەیانکرد لە راستیدا ئەوپەڕی بێ شەڕەفی سیاسی بووە، چونکە لە شوێنک ئەوەیان کردوە کە بۆ ئەوە چوون دیفاع لە بەرژەوەندیەکانی خەڵکی کوردستان بکەن نەک دژایەتی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی، لەبەرئەوە هەر پەرلەمانتار و کاندیدێکی دیکەی هەڵبژێردراو کە ئەگەری زۆرە سۆران عومەری دەمپیس ڕێگەی ئەوان بگرێ هەر کارێک لە ژێر هەر بیانوو و پاساوێک بێت جگە لە بێشەرەفی سیاسی هیچ دیکە نیە، ئەوەی هەیە دەکرێ لە ناوخۆی کوردستان بکرێ و بگوترێ.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال