هاووڵاتییانی ئیدارەی سۆران لە بارەی كەمی كاتەكاتی كارەبای نیشتمانی و گرانی نرخی كارەبا نیگەرانی دەردەبڕن و پڕۆسەی بەستنی پێوەری زیرەكیش بۆ نەهێشتنی زێدەڕۆی بە گرنگ دەزانن .ئەندازیار فەیسەل حوسێن، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای ئیدارەی سۆران راگەیاند": هاوبەشانی كارەبا لە سنووری ئیدارەی سۆران، 74 ملیار دینار قەرزدارن، ماڵی وا هەیە زیاتر لە 5 ملیۆن دینار قەرزدارە، لەگەڵ ئەوەش داهاتی هەفتانەی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان 260 ملیۆن دینارە، لە ئێستادا بەبڕیاری وەزارەتی كارەبا بۆ ئەو هاوبەشانەی كە قەرزێكی زۆریان لەسەر كۆبۆتەوە، بۆ گەڕاندنەوەی قەرزەكانیان 15% داشكاندنیان بۆ كراوە.
بەڕێوەبەری دابەش كردنی كارەبای سۆران دەڵێت" لەو شوێنانەی كە پێوەری زیرەكیان بەستراوە، دیاردەی زێدەڕۆی زۆر كەم بۆتەوە، چونكە دەستكاریكردنی ئەو پێوەرە كارێكی وا ئاسان نییە، بەڵام لەو شوێنانەی كە تا ئێستا پێوەری زیرەكی بۆ نەچووە، زێدەڕۆی بوونی هەیە، رۆژانە لە لایەن تیمەكانمان هەوڵی لابردن و نەهێشتنی دەدرێت".
سەرچاوە زاری کرمانجی