نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە مەراسیمی ساڵیادی كۆچی دوایی رۆژ نوری شاوەیسدا پەیامێكی پێشكەشكردو رایگەیاند: ئەگەر پێكەوە نەبن هیچ بەدەستناهێنن.
لەو وتەیەیدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئەو كاتەو ئێستاش مەرجی سەركەوت ئەوەیە كە كورد دەبێت یەكڕیز بێت، دەبێت یەكدەنگ بێت بۆ دەستكەوتەكان نەك بۆ پۆست و پایە، دەبێ هەوڵ بدەین دەستكەوتەكان بە یەكڕیزی بپارێزین و پەرەیان پێ بدەین و خەباتی پێكەوەیی بكەین بۆ ئەو ئامانجانەی لە پێناویاندا زۆر قوربانیمانداوە.
نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند: هەموو لایەكمان بە یەكڕیزی و بە یەكبون و بەیەكەوە دەبێت هەوڵ و تێكۆشانمان بەردەوام بێت بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستورییەكانی هەرێمی كوردستان سەرەڕای هەموو جیاوازییەك، سەرەڕای هەموو بۆچونێك، مەرجی سەركەوتنمان و مەرجی تێپەڕاندنی ئەو قۆناغەشمان تەنهاو تەنها ئەوەیە یەكڕیز بین و بەیەكەوە بین، چونكە بە پێكەوەبون زۆر دەستكەوتمان دەستدەكەوێت بە ترازانیش دوركەوتنەوەو دڵنیاتان دەكەمەوە هیچ لایەنێك لە كوردستان هیچ شتێكی دەستناكەوێت.