موقتەدا سەدر : بانگهێشتكردنی هەر كەسێك كە گومانی گەندەڵی لێدەكرێت یان كەمتەرخەمی دەكات، بەبێ رەچاوكردنی ئینتیمای رەگەزیو تائیفی یان پلەی وەزیفی لە حكومەتەكانی پێشوودا.
موقتەدا سەدر لە تویتێكدا بۆ پەرلەمانی عێراق:
كاری پەرلەمان تەنیا پێكهێنانی حكومەتو هەڵبژاردنی سێ سەرۆكایەتییەكە نییە، دەبێت پەرلەمانتار ئەمانە بكات:
1. كاراكردنی رۆڵی چاودێریكردنو كاراكردنی لێكۆڵینەوەكانو بانگهێشتكردنی هەر كەسێك كە گومانی گەندەڵی لێدەكرێت یان كەمتەرخەمی دەكات، بەبێ رەچاوكردنی ئینتیمای رەگەزیو تائیفی یان پلەی وەزیفی لە حكومەتەكانی پێشوودا.
2. جەختكردنەوە لەسەر كاراكردنی ئەو پرۆژە خزمەتگوزارییانەی كە سود بە گەل دەگەیەنن، تەواوكردنی پرۆژە پشتگوێخراوەكان بەزوترین كات.
3. پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەتی ئیسلاحی نوێو حكومەتێكی زۆرینەی نیشتمانی دور لە "كێكەكە".