کۆماندۆی یەکێتی ئەشکەنجەی 35پێشمەرگە دەدات قالبیان دەشکێنێت و دەیانرێتەوە ماڵ و فەسڵیان دەکات
سەرچاوەیەک رایگەیاند دوای ئەوەی 35پێشمەرگەی یەکێتی گواسترانەوە بۆسەر هێزەکانی کۆماندۆ ، ئەو پێشمەرگانە لەکاتی دەستپێکردنی مەشق و ڕاهێنان لە بارەگای سەرەکی کۆماندۆ داوا دەکەن بگوازرێنەوە بۆ سەر هێزەکانی پێشووتریان ، بەڵام دیار عومەر بەرپرسی کۆماندۆی یەکێتی بە شێوازێکی ناشرین وەڵامیان دەداتەوە و ڕایدەگەینێت ئێمە بەهیچ شێوەیەک ناتانگوازینەوە ، یان دەبێت لێرە لەتاو ئازار بمرن یانیش دەبێت بەرگە بگرن، بەمەش ئەو پرسە درێژەی دەبێت و تەواوی ئەو
پێشمەرگانە فەسل دەکرێن.
بەپێی سەرچاوەکان ئەو 35پێشمەرگەیە ڕازی نابن و گوشارەکانیان زیاتر دەکەن ، تا وایلێهات پێشمەرگەکان بە کۆماندۆ دەلێن ئیزنمان بدەن دەچین دەبین بە پارتی ، ئەمەش بەرپرسی کۆماندۆ توڕە دەکات تا گەیشت بەوەی هەموەیان ڕاپێچی زیندان بکەن و ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆریان داون .
سەرچاوەیەک کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت گوتی، چەند کەسێک لەناو ئەو پێشمەرگانە بە شێوەیەک ئازار دران کە چەند کەسێک پەراسویان شکێنرابوون ، دوایی چەند ڕۆژێک ئەشکەنجە و ئازار 35پێشمەرگەکە ئاگادار دەکرێنەوە کە فەسڵ کراون و هەر هەموویان دەنێردرێنەوە ماڵ