ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عێراق خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی تووشی سه‌رسڕمان كرد، كاتێك پێكهێنانی لیژنه‌ی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی بێباوه‌ڕی و گۆڕینه‌وه‌ی هاوسه‌ران له كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق ڕاگه‌یاند، كه هه‌ردوو دیارده‌كه به گشتی و به تایبه‌ت دووه‌میان پێچه‌وانه‌ی هه‌موو داب و نه‌ریتێكی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقه و به ته‌واوی بێز لێكراوه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێكهێنانی حه‌وت لیژنه‌ی دادوه‌ری و ته‌ناهی و میدیایی و ته‌كنیكی پێكهێنا، له‌سه‌ر داوایه‌ك كه له‌لایه‌ن لیوا سه‌عد معه‌ن سه‌رۆكی شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ته‌ناهی پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نه‌كه كراوه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر حاڵه‌تی له‌مجۆره ئاشكرابوون، كه له نێو كولتوور و نه‌ریت و ڕه‌وشتی تاكه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق به ته‌واوی ڕه‌تكراوه‌یه و له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رچاوه‌ی گرتووه و به‌ربڵاو بووه‌ته‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، كه ئه‌و دوو دیارده‌یه كه ترسناكترینیان بانگه‌شه‌كردنه بۆ گۆڕینه‌وه‌ی هاوسه‌ران له نێوان یه‌كتر و ئه‌نجامدانی كاری به‌دڕه‌وشتی و تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی و بڵاوكردنه‌وه‌ی بێباوه‌ڕی، هه‌ردووكیان پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی ئیسلامن كه له ده‌ستووری عێراق ئاماژه‌ی بۆ كراوه، كه پێویسته ڕێز له ناسنامه‌ی زۆرینه‌ی مسوڵمانبوونی خه‌ڵكی عێراق بگیرێت و له ماده‌ی دوویش هاتووه كه ئیسلام ئاینی فه‌رمی ده‌وڵه‌ته.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه له پێناوی پاراستنی تاك و خێزانی عێراقی و به‌رز ڕاگرتنی به‌ها و نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و نیشتمانییه‌كان، ئه‌و لیژنانه‌یان پێكهێناوه، تا به دواداچوونی ورد له‌سه‌ر ئه‌و دوو دیارده‌یه بكه‌ن، بكه‌رانی وه‌ك تاوانبار ده‌گیرێن و ڕووبه‌ڕووی سزا ده‌كرێنه‌وه.
له نێو ئه‌و حه‌وت لیژنه‌یه نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌زگه‌ی ئاسایشی نیشتمانی و شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ته‌ناهی و ده‌سته‌ی گشتی ڕاگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كان و سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان و هونه‌رمه‌ندان بوونی هه‌یه.
بێباوه‌ڕان له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق بوونیان هه‌یه و به‌ڵام هیچ كات به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا بانگه‌شه‌یان نه‌كردووه و خه‌ریكی ژیانی خۆیانن، به گوێره‌ی ئاماره‌كانیش ڕێژه‌ی بێباوه‌ڕان له كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق 15% پێكده‌هێنێت، كه كۆی ژماره‌ی دانیشتووانی وڵاته‌كه گه‌یشتووه‌ته 40 ملیۆن كه‌س.
زۆرێك له سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ڕه‌وتی بێباوه‌ڕی و بێ ئاینی له عێراق به فره‌وانی له دوای 2014ه‌وه ده‌ستی پێكرد، دوای ئه‌وه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به ناوی ئاینی ئیسلامه‌وه دڕنده‌ترین تاوانی سه‌رده‌می له دژی خه‌ڵكی عێراق ئه‌نجام دا، ئه‌مه‌یش وایكرد كه خه‌ڵكی به ته‌واوی له باوه‌ڕبوون به‌م ئاینه سارد ببنه‌وه و به‌ره‌و بێ ئاینی بڕۆن و چیتر بڕوایان بۆ هیچ ئاینێك نه‌بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێ ئامارێكی وردی بێباوه‌ڕان له كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی بهێنرێته بوون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی یاسا و ڕێساكان سزا و كاردانه‌وه‌ی توندیان له دژی ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت، بۆیه هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی حكوومی ئاماده‌نین ڕووپێوی و ئاماری له‌مجۆره بكه‌ن، بۆیه بابه‌ته‌كه زیاتر چووه‌ته نێو تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی كه هیچ سانسۆرێكی له‌سه‌ر نییه و خه‌ڵكی بێ ئه‌وه‌ی ناو و ناسنامه و وێنه‌یان ئاشكرا ببێت، بانگه‌شه بۆ بێباوه‌ڕی ده‌كه‌ن و سه‌دان په‌ڕه و ئه‌كاونتیش له تۆره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌و بواره‌وه هه‌ن.
دیارده‌یه‌كی تر بریتییه له گۆڕینه‌وه‌ی هاوسه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كتر، ئه‌مه هیچ كاتێك له عێراق بوونی نه‌بووه و ده‌ستبردن بۆ هاوسه‌ری یه‌كتر كارێكی به‌دڕه‌وشتانه‌ی قێزلێكراوه بووه و هه‌مووان به توندی سه‌ركۆنه‌یان كردووه، به درێژایی چه‌ندان سه‌ده‌ی ڕابردوویش هیچ دیارده و حاڵه‌تێكی له‌مجۆره نه‌بووه، كه خه‌ڵكی بانگه‌شه بكه‌ن، به دوای كه‌سێك بگه‌ڕێن، تا ژنه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر بگۆڕنه‌وه. بۆیه ئه‌م دیارده‌یه هه‌موو خه‌ڵكی عێراقی تووشی شۆك و سه‌رسڕمان كردووه و به ته‌واوی قێزی لێ ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌ڕه و ئه‌كاونت هه‌ن، كه كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن و چیرۆكی گۆڕینه‌وه‌ی ژنه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌گێڕنه‌وه.
به‌شێك له شاره‌زایان و كۆمه‌ڵناسانی عێراق دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و دیارده‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی نایه‌ته‌وه، بۆیه له‌و بڕوایه‌دا نین له واقیع شتی له‌مجۆره بوونی هه‌بێت، به‌ڵكو ئه‌مه جۆرێكه له له‌شفرۆشی و بۆ ڕاكێشانی سه‌رنجی خه‌ڵك به‌مجۆره مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێ و زیاتریش له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه و له واقیع بوونی نییه.
چاودێران دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندان ساڵه ئه‌و دیارده‌یه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێ، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕووی له په‌ره‌سه‌ندن نییه، بگره سه‌رجه‌م خه‌ڵكی عێراق ڕق و قێزی لێ ده‌كه‌نه‌وه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت له تۆره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیش به‌هه‌مانشێوه هه‌ڵوێستی زۆر توند له دژی ئه‌و دیارده‌یه ده‌نووسن و بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه ئه‌مه به جۆرێكی تر لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێ، كه به‌شێك بێ له‌و هه‌وڵانه‌ی كه خه‌ریكی تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق و به‌رده‌وامی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌دڕه‌وشتی و گه‌نده‌ڵین، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی عێراق هه‌میشه له نائومێدی بژین و هه‌رگیز بیر له باشبوونی دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تیش نه‌كه‌نه‌وه و هه‌ر به‌وجۆره بڕوانن، كه وڵاته‌كه‌یان له هه‌موو ڕووێكه‌وه له‌وپه‌ڕی هه‌ره‌س و شكستدایه و هیچ هیوایه‌ك بۆ دووباره هه‌ستانه‌وه و ئارامبوونه‌وه‌ی بوونی نییه.
چه‌مكی بێباوه‌ڕ "مولحید" تا چه‌ند ساڵێك پێش ئێسته له كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی به مانایه‌كی زۆر ترسناك و قێزه‌وه‌ن هه‌ژمار ده‌كرا و كه‌س حه‌زی نه‌ده‌كرد كه ئه‌و ناوه‌ی لێ بنرێت، به‌ڵام ئێسته زۆرن ئه‌وانه‌ی به شانازییه‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه مولحیدن.